شەتڵگەی لاڤندەر

شەتڵگەی لاڤندەر سلێمانی ۳٠ مەتری هەواری تازە

14/09/2026

شوشە لە ئێـوە ڕازاندنـەوەی لە ئـێمە 🥰ئەتوانن سەردان بکەن.
جوانتریـنەکان و تایـبەتریـنەکان لای ئــێمەیە🪴
🪻شەتڵـگەی لاڤنـدەر🪻هەمیـشە باشترینەکان پێشــکەش دەکەین🌷

08/09/2026

بامبۆ ئەو ڕووەکەی کە پێویستە لە هەموو ماڵ و جێیەکدا هەبێت
هێزو ئینێرجییەکی زۆر باش ئەبەخشێت بە کەسانی چوار دەور
لە هەمان کاتدا بەخێو کردنی زۆر ئاسانە و تەنها لە ناو ئاودا دائەندرێت واتا خزمەتی ناوێت
سەردانکە داشکاندنەکە زۆر ناخایەنێت

05/09/2026

ڵەگەڵ هاتنی باری تورکی بەردەوام لەب لابی هەوای ئەبێت هەبێت، گوڵە تورکییەکان توانای مانەوەیەکی زۆر باشیان هەیە، بە چاو ئیرانییەکان و ڕەونەق و جوانییەکی تایبەتیان هەیە.
بۆیە لەناو هەموویاندا، ئەم چەند بابەتە هەڵبژێرین لە هەموویان بەهێزترە، تۆش بۆ داواکاری کردن دەتوانیت سەردان بکەیت یان
نامە بنێریت.

28/08/2026

لە کوێ دایبنێیت؟

باشترین شوێن نزیک پەنجەرەیەک کە ڕووناکی زۆری هەیە، بەڵام تیشکی خۆری ڕاستەوخۆی نیوەڕۆی بەر نەکەوێت،
دەکرێت پەڕەکانی بسووتێنێت.
ئەگەر لە دەرەوەیە، لە سێبەرێکی ڕووناک دایبنێ، نەک لە خۆری توند.

ئاودان:💦
کاتێک سەرەوەی خاکەکە بە قەبارەی ٢–٤ سم وشک بوو، ئاو بدە.
خاکەکە بە تەواوی غەرق مەکە ئاوی زۆر ڕەگ دەخنکێنێت و دەکرێت ڕووەکە بمرێت. گولدانەکە دەبێت کۆنترۆڵی دەرچوونی ئاوی باشی هەبێت.

گەرما:🔥
باشترین گەرما: 18–30°C
لە کوردستان لە هاوین، ئەگەر گەرما زۆر بەرز بێت، بە تایبەتی لە ناوەڕاستی ڕۆژ، لە خۆری ڕاستەوخۆ بپارێزرێت.
لە زستاندا نابێت لە گەرمای زۆر نزم دابنرێت.

باشترین خاک:
پیتمۆس + پێرلایت
گرنگە خاکەکە ئاو تێدا وەستان نەکات.

کورتەی ڕێنمایی:
ڕووناکی زۆر، خۆری بەهێز نەخێر
کاتێک سەرەوەی خاک وشک بوو، ئاو بدە
خاکی خاوەن دەرچوونی باشی ئاو.

02/07/2026

ئێنجانای بچووک بەکار بێنە تاوەکو گەشەی گوڵەکانت جوانتر بێت.
هەموو کات ئەم زانیاریانە بە کڕیاری بەڕێز ئەڵێین، تۆی بینەریش مافی خۆتە سود ببینی.
بۆ هەر پرسیار یان سەرنجێک ئەتوانی نامە بنێری و بە پێی پێویست وەڵامی دروست وەربگری.
🪻شـەتڵـگەی لاڤــنـدەر🪻

17/06/2026

عاشقانی لاب لاب ئەزانن ئەم لاب لابە چەنە تایبەت و شازە ،ئێستا لە شەتڵگەکەمان بەردەستە ✅🪴.

#لاڤندەر ゚

16/06/2026

⁨ هــەمیـشە باشتریــنەکانتان پێشــکەش ئــەکەین 🌺🌹 ئەتوانــن داوابــکەن ،یــاخود ســەردان بکەن🌷
#لاڤندەر ゚ #لاڤندەر

20/05/2026

تیــرارێــۆم ،جوانییەکی تەواو جیــاواز و تایــبەت بۆ ئــەم جـەژنە بــا ماڵـەکەی تـۆ جیـاواز بێــت 🌺 شــەتڵگــەی لاڤندەر هەڵبژێــرن هەمـیشە پێشــەنگ لە جوانی و جــیاوازی 🪻🌹🪴
#لاڤندەر ゚

04/05/2026

هـەمیـشە جوانتــرینەکان و تایبەترینەکانــتان پێشــکەش ئەکەین 😍
بــە گونــجاوترین نرخ ✅
ســەردانمان بکەن و لە نــزیکەوە بیــنەربن
#لاڤندەر ゚

20/04/2026

گوڵی بۆگنڤیلیا (Bougainvillea) لە ناوچەی ئێمەدا زیاتر بە گوڵی جەهەنەمی ناسراوە، یەکێکە لە جوانترین و بەهێزترین گوڵەکان بۆ ڕازاندنەوەی باخچە و دیواری ماڵان،
ئەم گوڵە بەوە ناسراوە کە ڕەنگی زۆر گەش و سەرنجڕاکێشی هەیە وەک (مۆر، سوور، پەمەیی، سپی، و زەرد).

* خۆر و گەرمی☀️: گوڵێکی زۆر خۆڕاگرە بۆ بەردەم خۆر .،بۆ ئەوەی بە جوانی گوڵ بگرێت، پێویستی بە لایەنی کەم ٦ کاتژمێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر هەیە لەڕۆژێکدا،توانای بەگەگرتنی خۆری بەتینی هەیە.
* ئاودان💦: پێویستی بە ئاودانی مامناوەند هەیە. باشترە کاتێک ئاوی بدەیت کە هەست دەکەیت خاکی سەرەوەی وشک بووەتەوە. ئاودانی زۆر دەبێتە هۆی ئەوەی گەڵاکانی گوڵ نەگرێت.
* هەڵپاچین (بڕین)✂️: چونکە گوڵێکی سەرکەوتووە و زۆر گەشە دەکات، پێویستی بە هەڵپاچین هەیە بۆ ئەوەی شێوەیەکی جوان بنــوێنـێت هانی بدەیـت بۆ گرتنی گوڵی زیاتر.
* خاک: پێویستی بە خاکێکە کە ئاو تێیدا نەمێنێتەوە (قورس نەبێت)، چونکە مانەوەی ئاو لە دەوری ڕەگەکەی دەبێتە هۆی فەوتانی.
#لاڤندەر

Address

Hawary Taza
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شەتڵگەی لاڤندەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category