04/07/2026
کێ خواکەمی بردوە ؟
⭐️( عەمری کوڕی جەموح ) یەکێک بوو لە سەرۆک هۆزەکانی ( بني سلمة ) وە یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیارەکانی ئەو هۆزە ، لە ماڵەکەیدا بتێکی دروست کردبوو بە دار دەیپەرست ناوی نابوو ( مناة ) .
1️⃣ کاتێک گەنجەکانی هۆزەکەی موسوڵمانبوون وەک ( معاذ بن جبل - معاذ بن عمرو ) ، ئەم گەنجانە بە شەودا لەکاتێکدا ئەو خەوتبوو ڕۆشتنە ناو ماڵەکەی و ئەو بتەی دەیپەرست هەڵیانگرت و بردیان خستیانە ناو یەکێک لە بیرەکانی ئەو ناوچەیەک کە پڕبوو لە خۆڵ و خاشاکی ناوچەکە .
کاتێک ( عەمر ) خەبەری بوەوە و وتی :( کێ خواکەمی بردوە ؟ ) دەستی کرد بە گەڕان بەدوایدا و دۆزیەوە و وتی : ( سوێند بە خودا بزانم کێ ئاوای لێکردویت ئەوە سەرشۆڕی دەکەم ) .
2️⃣ شەوی دووەم خەوتەوە و گەنجەکان هاتن دیسان بتەکەیان برد و فڕەیان یاوە ناو بیرەکە ، کاتێک هەستایەوە زۆر توڕەبوو بۆیە دەستی کردە گەڕان و بتەکەی دۆزیەوە و هێنایەوە و پێیوت : ( ئەم شمشێرە بگرە ئەگەر ئەمجارە هاتن بۆلات شەڕیان لەگەڵدا بکە ) .
3️⃣ بۆ شەوی سێیەم گەنجەکان هاتن و بتەکەیان برد و سەگێکی مردویان بەستەوە بە ملی بتەکەوە و پاشان کردیانە ناو بیرەکەوە ، کاتێک ڕۆژبوەوە زۆر توڕە بوو لەسەر ئەو کارە و دەستی کرد بەگەڕان کاتێک بینی بتەکە لە ناو بیرێکدایە و ئەوەندە لاوازە ، ئەم کارە بوە هۆی موسوڵمان بونی .
( سيرة ابن إسحاق )